ژمارەیەک خوێندکار بڕوانامەی بەشداربوونی خولێکی سەنتەری ( CDC )ی زانکۆیان پێبەخشرا
سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بڕوانامەی بەشداربوونی بەسەر ئەو خوێندکارانەدا دابەشکرد کە بەشدارییان کردبوو لە خولی (بەڕێوەبردن و سپۆنسەرکردن لە سۆشیال میدیا)دا.
ڕێکەوتی 2022/11/1 لە ئۆفیسی سەنتەری گەشەپێدان بۆ کار (CDC) لە کامپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە چوارچرا، بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر ( ٢٨ ) خوێندکاری بەشداربوو لە خولەکەدا دابەشکرا.