لە پهيمانگاى تهكنيكى سلێمانی سیمینارێکی زانستی بەڕێوەچوو
ئهمڕۆ سێشەممە 2022/11/1 لەدرێژهى كارو چالاكيیهكانى هۆبەی زانستی پهيمانگاى تهكنيكى سلێمانی و بههاوبهشى هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگا و بەڕێوبەرایەتی دڵنيايى جۆرى و ڕاگەیاندن و چالاکییەکان له سهرۆكايه تى زانكۆى پۆليتهكنيكى سلێمانى، سیمینارێک پێشکەشکرا.
سیمینارەکە لەلایەن مامۆستا ( فاطمە محمد عزیز ) پێشکەشکرا لەژێر ناونیشانی
( The contamination rate of raw vegetable with pathogenic protozoa in Sulaimani- city -kurdistan-iraq ).
لە سیمینارەکەدا م.فاطمە محمد باسی لە توێژینەوەیەکی زانستی کرد سەبارەت بەپیسبوونی سەوزە خاوەکان بەڕێژەی ٪36، وە زۆرترین مشەخۆرەکان G.lamblia بوو بەدیاریکراوی کاریگەری لەسەر چ جۆرە سەوزەیەک هەبووە.
لە کۆتاییدا ئامادەبووان بە گفتوگۆ و سەرنجەکانیان لەگەڵ مامۆستای پێشکەشکار کۆتاییان بە سیمینارەکە هێنا.