سیمینارێک بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشە زانستییەکانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک رێکخرا
رۆژی سێشەممە 2022/11/1 لە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونی ڕاگرایەتی و سەرۆک و ستافی بەشە زانستییەکانی کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، پیرۆزبایی و بەخێرهاتن لە خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و سیمینارێکیان پێشکەشکرا.
لە سەرەتادا (د.ڕووناک محمد عبداللە ) ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئیفۆرماتیک، بەگەرمی پیرۆزبایی و بە خێرهاتنی لە خوێندکاران کرد و کورتەیەکی لەسەر مێژووی کۆلێج و گرنگی خوێندن لە بەشەزانستیەکانی کۆلێج و بڕوانامە و هەلی کار و دەستکەوتنی کار لەڕێگەی بڕوانامە و پسپۆری کۆلێجەوە بۆ خوێندکاران باسکرد، پاشان پشتیوانی و پاڵپشتی ڕگرایەتی بۆ خوێندکاران دەربڕی تەئکیدیکردووە کۆلێج دەبێتە ماڵی دووەمیان و بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ئەوەی لەتوانایاندا بێت بۆ فێربوون و خوێندنی بابەتە زانستییەکان پێشکەشی خوێندکارانی دەکەن.
پاشان مامۆستا ( تحسین علی محمد ) سیمینارێکی لەسەر سیستەمی خوێندنی (بۆڵەنیا ) لە کۆلێجە پێشکشەکردو بەووردی شێوازی خوێندن و هەژمارکردنی نمرەکانی ڕۆژانە و تاقیکردنەوە و ئەرکەکانی ڕۆژانەی بۆ خوێندکاران ڕوونکردەوە.
دواتر لەلایەن ستافێک لە خوێندکاران و نوێنەری خوێندکارانەوە، سەرجەم لاب و تاقیگە و بینای کۆلێج و شوێنە گشتییەکانی کەمپەکە نیشانی خوێندکاران درا.