سیمینارێک لەبارەی ( ڕێژەی توشبوون و مردن بە شێرپەنجەی خوێن ) بەڕێوەچوو
ئهمڕۆ سێشەممە 2022/11/1 لەدرێژهى كارو چالاكيیهكانى هۆبەی زانستی پهيمانگاى تهكنيكى سلێمانی بههاوبهشى هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگا و بەڕێوبەرایەتی دڵنيايى جۆرى و ڕاگەیاندن و چالاکییەکان له سهرۆكايه تى زانكۆى پۆليتهكنيكى سلێمانى، سیمینارێک بەناونیشانی ( Morbidity and mortality of leukemia in children from 2015 – 2022 among children and teenagers. sulaimani city ) پێشکەشکرا.
سیمینارەکە لەلایەن پ.ی.د.پەری محمد عزیز پێشکەشکراو ئاماژەب بە هۆکارەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن لە نێوان ساڵەکانی 2015 بۆ 2022 لە نێوان منداڵان وهەرزەکاراندا کرد کە بەڕێژەیەکی بەرچاو تووشبوون بە شیرپەنجەی خوێن زیادیکردووە، گ پاشان خۆپاراستن و چارەسەرەکانی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
لە کۆتایدا گفتوگۆیەکی زانستیانە لە نێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاری سیمینارەکە ئەنجامدراو سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.