سیمینارێکی زانستی سەبارەت بە ژەهراویبوونی خوێن پێشکەشکرا
لەدرێژهى كارو چالاكيیهكانى هۆبەی زانستی پهيمانگاى تهكنيكى سلێمانی، ئهمڕۆ سێشەممە 2022/11/1 بههاوبهشى هۆبەی ڕاگەیاندنی پەیمانگا و بەڕێوبەرایەتی دڵنيايى جۆرى و ڕاگەیاندن و چالاکییەکان له سهرۆكايهتى زانكۆى پۆليتهكنيكى سلێمانى، لە هۆڵی پەیمانگا سیمینارێک بۆ مامۆستای بەشی پەرستاری پ.ی.د.فضل الدین نصرالدین لەژێر ناونیشانی ( Sepsis ) رێکخرا.
لە سیمینارەکەدا پ.ی.د.فضل الدین نصرالدین باسێکی سەبارەت بەناونیشانی سیمینارەکە پێشکەشکر کە باس لە ژەهراوی بوونی خوێنی مرۆڤ بە بەکتریای زیانبەخش بوو، پاشان هۆکارەکانی خۆپاراستن و چارەسەر خرانەڕوو.
لە کۆتایدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕی زانستیانە لە نێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاری سیمینارەکە ئەنجامدرا.