هەواڵ و چالاکی

بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولی پڕۆگرامی ( ئۆتۆكاد و سكێچەپ)

رۆژی یەکشەمە 2022/10/30 لە هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، بڕوانامە بەخشرایە خوێندکارانی بەشداربووی خولی كۆرسی پڕۆگرامی ( ئۆتۆكاد و سكێچەپ). بۆ ماوەی مانگێک لەلایەن کۆلێجی ئەندازیاری بەش پلانسازی شار خولێک بۆ پڕۆگرامی ( ئۆتۆكاد و سكێچەپ ) بەڕێوەچوو، بۆ خوێندکارانی بەشی پلانسازی شار بەئامانجی ئەوەی خوێندکار ئاشنای پڕۆگرامەكان و دانانی پلانی ئەندازیاری دروستکردنی خانوو و شار بکرێت. وانەکانی خولەکە لەلایەن ( نوا عبدلله عارف ئەندازیاری پلانسازی شار و أحمد طه أحمد خوێندكاری قۆناغی سێیەم ) وترانەوە. شایەنی باسە ماوەی كۆرسەكە مانگێکی خایاند و ٦٤خوێندکار لە کۆرسەکەدا بەشداربوون و ٣٦ کاتژمێر لە کۆرسەکەدا وانە خوێندراوە.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button