Back

توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆمان لە گۆڤارێکی ئاستبەرزدا بڵاوکرایەوە

لەهەوڵێكی تری زانستی خوێندكارانی خوێندنی باڵای زانکۆماندا، توێژینەوەیەكی گرنگی زانستی لەلایەن خوێندكاری ماستەر (ئاراس قادر پیرۆت) لە گۆڤارێكی عیراق محكم بە ناوی (Journal of the Faculty of Medicine Bagdad) بڵاوكرایەوە كە گۆڤارێكی زانستی ئاستبەرزی عیراقییە و لە لیستی گۆڤارە جیهانییەكاندایە و ئیندێكس كراوە. توێژینەوەكەش بە ناونیشانی (Prevalence of Annemia and its risk factors among supplemented and non-supplemented pregnant women in Sulaimaniyah City Kurdistan-Iraq)ەو لە لایەن (پ.ی.د.سەردار محمد وەلی) مامۆستای كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەرپەرشتی كراوە. بەناوی سەرۆكایەتی زانكۆو راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكییەوە دەستخۆش و پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوێندكاری ناوبراو دەكەین بۆ ئەو دەستكەوتە گەورەیە، هیوادارین نمونەیان زۆربێت بۆ خزمەتكردنی رەوشی تەندروستی لە هەرێمەكەماندا. بۆ بینینی تەواوی توێژینەوەكەش دەتوانن گرتە لەم لینكە بكەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile