له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پشكنینی پزیشكی بێبه‌رامبه‌ر ئه‌نجامدرا
له‌پێناو دڵنیابوون له ته‌ندروستی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی (تاقیگه‌ی كانی) له‌شاری سلێمانی، هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌نجامدانی پشكنینی پزیشكی بێبه‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 30 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 له‌هۆڵی پیره‌مێردی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی به‌هه‌ماهه‌نگی (تاقیگه‌ی كانی) هه‌ستان به ئه‌نجامدانی چه‌ند پشكنیكێكی پزیشكی بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌بێبه‌رامبه‌ر كه بریتیبوون له پشكنینه‌كانی (به‌رگری له‌ش،خرۆكه سووره‌كان،هیمۆگلۆبین،په‌ستانی خوێن،لێدانی دڵ،شه‌كره‌و ڕیژه‌ی ئۆكسجین) .
هه‌روه‌ها تاقیگه‌ی ناوبراو داشكاندنی 25%ی بۆ چه‌ند پشكنینێكیتر ڕاگه‌یاندووه بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ كه بریتین له پشكنینه‌كانی (جگه‌ر،گورچیله،پیسایی و میز)هتد..
شایانی باسه به‌پێی خشته‌یه‌كی دیاریكراو سه‌رجه‌م مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ له‌ماوه‌ی چوار ڕۆژدا ده‌توانن سه‌رجه‌م پشكنینه‌كان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه عماد مجید نوری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی بۆ سایتی زانكۆمان دوا: