هەواڵ و چالاکی

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران: وەک هەمیشە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی خوێندکارانمان

بەمەبەستی بەسەرکردنەوە و زیاتر لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی خوێندکاران، ڕۆژی پێنجشەممە 2022/10/27 د.بەختیار عبید شەریف یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران سەردانی پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی کرد. لەمیانەی سەردانەکەیدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، هۆبە و بەشەکانی پەیمانگای بەسەرکردەوە و سوپاسی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کردو هیوای خواست بەردەوامبن لە خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران وەک چۆن لە رابردوودا دڵسۆزانە ئەو ئەرکەکانیان بەجێگەیاندووە.

[learn_press_profile]

زیاتر ببینە
Back to top button