Back

سیمینارێکی زانستی هاوبەش له‌سه‌ر خولی پێداگۆجی به‌ڕێوه‌چوو

لە درێژەی کارەکانی لێـژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، وه‌ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایان و لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٢ سیمینارێکی زانستی هاوبەش بەڕێوە چوو.
ئەم سیمینارە هاوبەشە لەلایەن م.نیان جلال قادر لە بەشی كشتوكاڵى داپوشراو و م.ژالە شابه‌ندەر قادر لە بەشی زانستی خۆراک و کوالیتی کۆنتڕۆڵ، لەسەر بابەتی “Pedagogy” بەڕێوەچوو.
لەم سیمینارە هاوبەشدا، سەرەتا م.ژالە شابه‌ندەر قادر، بە پێناسەیەکی Pedagogy دەستی بە سیمینارەکە کرد، ئەوی کە Pedagogy خولێکی راهێنانی مامۆستایانە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی زانستی کە بە چەند مۆدێلێک و لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئەو خولە بەرێوەدەچێت.
هەروەها جۆرەکانی ئەو شێوازە لە وانەوتنەوە، جەختکردنەوە لەسەر وانەوتنەوە بەشێوازی پراکتیکی وەک هونەرێک بەشێکی دیکە لە باسی ناوبراو بوو.
لە بەشی دووەمی سیمینارەکەدا، م. نیان جلال قادر لە بەشی كشتوكاڵى داپوشراو باسی لە پەیوەندی Pedagogy لەگەڵ سیستەمی بۆلۆنیا پرۆسیس کرد و دانانی کۆرس وەک جۆرێک لە ستراتیژی وانەوتنەوە کە تێیدا خوێندکار زیاتر بیردەکاتەوە و مامۆستا رێنیشاندەرە.
له‌كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا گفتوگۆی پێویست له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ ئه‌نجامدرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile