بەڕێوەچوونی سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ
لە درێژەی کار‌و چالاكییهکانی لیـژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ، وه به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوە چوو.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٢، سیمینارێکی زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بەڕێوەچوو.
ئەم سیمینارە لە لایەن پ.ی د.شوان حمە صالح، مامۆستا لە بەشى كشتو‌كاڵى داپۆشراو به‌ناونیشانی”Secretory tissue system in plant” بەڕێوەچوو.
ناوبراو لە باسەکەیدا کە لە چوارچێوەی توێژینەوەیەکدا ئامادەکرابوو، باسێکی لەسەر ئەو مادە خۆراکییانەی کە لە خێزانی رووەک و نەباتەکاندا هەیە و چۆنیەتی کارکردنی غودە رەحیقیەکان بۆ پارێزگاری لە رووەکەکان و کارلێکردنیان لەگەڵ دەوربەری خۆیان کرد.
له‌كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا گفتوگۆی پێویست ئه‌نجامدرا.