رۆژی سێشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی گفتگۆی تێزی دکتۆرای خوێندکاری دکتۆرا (حسن محمد تۆفیق) مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی/ کۆلێجی تەکنیکی کەلار بەڕێوەچوو.
تێزی دکتۆراکە ناونیشانی (Molecular Detection and Genotyping of Leishmania Species from cases of Cutaneous
Leishmaniasis in Garmian Area/Kurdistan Region) بوو، دوای گفتوگۆیەکی چڕوپڕی زانستی لەسەر ئاڕگیومێنتەکانی دکتۆرانامەکە بە پلەی نایاب پەسەندکرا.
لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون:
١- پ.د.عادل طالب محمد – سەرۆکی لیژنە
٢- پ.ی.د سمیر جودت بیلال – ئەندام
٣-پ.ی.د.سیروان محسین محمدامین – ئەندام
٤-پ.ی.د.یونس صابر عبداللە – ئەندام
٥-پ.ی.د.شلێر اکرم فقی محمود -ئەندام
٦-پ.ی.د.شاهناز عبدالقادر علی – ئەندام و سەرپەرشتیار.
[learn_press_profile]
