بەشی زانستی خۆراک و کۆنترۆڵی جۆری گه‌شتێكی زانستی‌یان ئەنجامدا
به‌ئامانجی وه‌رگرتنی زانستی نوێ به‌شێوازی پراكتیكی و لەدرێژەی چالاکی و گهشتهزانستییهكای پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ، ڕۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٢٠ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری گه‌شتێكی زانستی‌یان بۆ تاقیگەی ناوەندی خۆراکی کۆلێجی زانستە پراکتیکییەکان لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامدا.
مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو گهشتهزانستییە، پراکتیزەکردنی وانەکانی خوێندن بە خوێندکاران و زیاتر شارەزابوونیان لەرووی پراکتیکییەوە بە وانە تیۆرییهكانه.
له‌گه‌شته زانستییهكهدا مامۆستایان و خوێندكاران، تاقیگه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له‌لایه‌ن مامۆستایان و پسپۆرانه‌وه ڕونكردنهوهی پێویست درایه خوێندكاران.
خوێندكارانیش لای خۆیانه‌وه سوپاسی پێشوازییهكهیان كرد‌و دوپاتیان كردووه ئه‌و گه‌شته زانستیانه شان به‌شانی وانه تیۆرییه‌كان سوودی زانستی ده‌بێت بۆ زیاكردنی زانست و زانیارییه‌كانیان.
جێگای ئاماژەیە بەشی زانستی خۆراک و کۆنتڕۆڵی جۆری یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ کە ئەو پەیمانگایە سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییە.