دوو مامۆستای زانکۆمان زەمالەیەکی فەندکراو لەلایەن دەزگایەکی ئەمریکییەوە وەردەگرن
م. سیامەند احمد قادر یاریدەدەری ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی هەڵەبجە و مامۆستای بەشی شیکاری نەخۆشییەکان و د.ئوسامە حامد شریف مامۆستای بەشی شیکاری نەخۆشیەکانی پەیمانگا، زەمالەیەکی فەندکراویان لەلایەن دەزگایەکی ئەمریکییەوە وەرگرت بەناوی ( Health Security Steward Partner ).
شایەنی باسە دوای وەرگرتنی خولێکی یەک ساڵە لە بواری ( Biosafety and Biosecurity ) کە تیایدا کۆمەڵێک چالاکی زانستی لەخۆگرتبوو وەک توێژینەوەی زانستی و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و ترەینین و وەرگرتنی کۆمەڵێک مۆدیوڵ، لە رێکەوتی ٢٠٢٢⁄١٠⁄٢٣ لە زانکۆی بابیلۆن لەشاری بابل دوای بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکی زانستی لە ئیڤێنتێکدا بڕوانامەی ڕاهێنەری نێودەوڵەتییان وەرگرت.