Back

ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بەرنامەى فول برایت بۆ مامۆستایان ڕادەگەیەنێت

حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ ساڵی (2023) لە چوارچێوەی بەرنامەی پەرەپێدانی مامۆستایان، بەرنامەی فول برایت بۆ مامۆستایان لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمى کوردستانیشەوە لە بواری (Engineering, Science& Technology and TEFL/ Linguistics) ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم مامۆستایان لە زانکۆکانى کوردستان دەکات دەتوانن بەم مەرج و داخوازیانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن: – هاوڵاتی و دانیشتوی عێراق بێت. – دواکار دەبێت لە ڕووی ئەکادیمی جەخت لە یەکێک لەم بوارانەی سەرەوە بکات. – پێویستە ئاستی زمانی ئینگلیزی بە لایەنی کەم بریتی بێت لە (IBT TOEFL score of 61, ITP TOEFL score of 500 or IELTS of 6). – پێویستە بەشێوەی بەردەوام مامۆستای زانکۆ بێت، ئەگەر خاوەن ماستەر بێت، ئەوا دەبێت لایەنی کەم سێ ساڵ خزمەتی لە بواری وانەوتنەوە هەبێت، ئەگەر خاوەن بڕوانامەی دکتۆرا بێت، نابێت لە هەشت ساڵ زیاتر خزمەتی هەبێت. – پێویستە پابەند بێت بە وانەوتنەوە و خولیای بەهێزکردنی شارەزایی و لێزانینی لە وانەوتنەوە و سەرکردەیی (Leadership) هەبێت. – نابێت پێشتر داواکاری بۆ کارتی سەوز (U.S. Green Card) یان پەنابەرییەتی (Asylum Status) پێشکەش کردبێت. – داواکار نابێت خاوەن دوو ڕەگەزنامە (ئەمریکی و عێراقی) بێت. – داواکار دەبێت توانای گەشتکردن و مانەوەی هەبێت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێبینی: – تەواوی خەرجی ئەم بەرنامەیە لە سەر ئەستۆی حکومەتی ئەمریکی دەبێت. – دوا کات بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە (2022/11/1) – بۆ زیاتر زانیاری وردەکاری، تکایە سەیری پرۆشەری هاوپێچ بکەن. ئەگەر پێویست بو پەیوەندی بە نوسینگەی ئەمیدست لە هەولێر و بەغداد بکەن.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile