سیمینارێک بۆ خوێندکارانی کۆلێجی ئەندازیاری بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ دووشەممە 24/10/2022 لە هۆڵى سیمینارى کەمپسى کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمینارێک بۆ خوێندکارانى بەشى ئەندازیارى میکانیک بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە بەناونیشانى (Summer course in Germany ) لەلایەن خوێندکار سۆران لوقمان عبدالرحمان لەقۆناغی چواری بەشی ئەندازیای میکانیک، پێشکەشکرا.
لە ماوەی رابردوودا خوێندکاری ناوبراو لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە بەیاوەری د.سەرکەوت مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری میکانیک سەردانی زانکۆی TU Bergakademie Freiberg -Department of IMKF چەندین کۆمپانیایان کرد لە وڵاتی ئەڵمانیا.
لە سیمینارەکەدا سەرجەم ئەو زانیاریانەی لە بواری Application of Additive Manufacturing in Engineering وەریگرت بوو لە وڵاتی ئەڵمانیا بۆ خوێندکارانی کۆلێجی ڕوونکردەوە، هەروەها باسی لە شێوازی کاری ئەندازیاری ئەو کۆمپانیایانە کرد کە سەردانی کردبوون.