توێژینەوەیەكی هاوبەشی مامۆستایەکی زانکۆمان لە گۆڤارێکی زانستی نێودەوڵەتیدا بڵاوکرایەوە
لە هەوڵێكی تری زانستی توێژەران و ئەكادیمیستانی زانکۆماندا، م.رەمەند محمد حاجی لە کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەگەڵ گرووپێك لە توێژەرانی زانكۆكانی كوردستان، توێژینەوەیەكی زانستییان لە گۆڤارێكی گرنگی كراوەی ئاستبەرزی نێودەوڵەتی بەناوی (Annals of Medicene and Surgery) بڵاوكردەوە كە سایت سكۆری (1.4)یە.
توێژینەوەكە بەناونیشانی (The 2022 Monkeypox outbreak-Special Attention to Nurses Protection should be a top Priority)ە، كە باس لە چۆنێتی مامەڵەكردنی پەرستاران دەكات لەگەڵ تووشبووانی نەخۆشی (ئاوڵەی مەیمون) و چۆنێتی خۆپاراستن لەو نەخۆشییە كە لە جیهاندا بەربڵاوە.
بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ و راگرایەتی کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکییەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو مامۆستایانە دەکەین و هیوادارین نموونەیان زۆربێت بۆ خزمەتکردنی رەوشی زانست و زانیاری لە هەرێمەکەماندا.
بۆ بینینی تەواوی توێژینەوەكە دەتوانن گرتە لەم لینكە بكەن.