سیمینارێک بۆ خوێندکارانی کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری رێکخرا
ئەمڕۆ 23 ئۆکتۆبەری 2023 ، کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ ئۆفیسەرەکانی ئێس پی ئی لە زانکۆی کۆیە هەڵسان بە ئەنجامدانی سیمینارێک دەربارەی ( کورتەیەک لەسەر ئێس پی ئی – لقی زانکۆی کۆیە ) بۆ خوێندکارانی کۆلێجی ئەندازیاری.
لەسیمینارەکەدا بەئامادەبوونی سەرۆکی بەشی ئەندازیاری نەوت و وزە و ژمارەیەک لە خوێندکاران، ئۆفیسەرەکانی ڕێکخراوی ئێس پی ئی توانیان لەبارەی شێواز و کارەکانی ڕێکخراوەکە و چۆن بتوانن سوود لە ئێس پی ئی وەربگرن لە ڕێگەی بوون بە ئەندام لە ڕێکخراوەکەدا و بەشداری پێکردنیان لە پلان و چالاکییەکانیاندا ڕوونکردنەوە بە خوێندکاران درا.
هەروەها ڕوونیانکردەوە چۆن دەتوانی پردێکی پەیوەندی لە نێوان زانکۆ کوردییەکان و زانکۆ جیهیانییەکان لەسەر بابەتە زانستییەکان و بڵاوکردنەوەی سەرچاوەکان دروست بکەیت.
دواتر لەسیمینارەکەدا ئاماژەیان بە درووستکردنی چاپتەری تایبەت بە زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی دا، تاوەکو بۆ ساڵانی داهاتوودا زیاتر لێی سوود بەخشبن.