سەنتەری هواوی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی وۆرکشۆپێکی زانستی ڕێکخست
رۆژی پێنجشەممە 2022/10/20 مامۆستایانی زانکۆمان، وۆرکشۆپێکی زانستییان بەناونیشانی (سیستەمی ئیکۆ و هواوی پرۆگرامی تایبەت بە فێرخوازان ) پێشکەش بە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان کرد.
لە سەرەتای وۆرکشۆپەکە د.زریان نەجات رەشید یاریدەدەری کۆلێجی تەکنیکی ئینفۆرماتیک، بابەتێکی بەناونیشانی (ناساندنی بڕوانامەی هواوی و تایبەتمەندی بڕوانامەی هواوی) پێشکەش بە بەشداربووان کرد، پاشان (جمال نوری ) ڕێکخەری پەیوەندییەکانی سەنتەری هواوی لە عێراق، بابەتێکی بەناونیشانی (سیستەمی ئیکۆ و پرۆگرامی تایبەت بە خوێندکاران و فێرخوازان ) پێشکەشکرد، هەروەها مامۆستا (کاوان فائق ) مامۆستا لە کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری، بابەتێکی بەناونیشانی (چۆنیەتی ناوتۆمارکردن لەکۆرسەکانی هواوی) پێشکەشکرد .
لە وۆرکشۆپەکەدا گفتوگۆ لەسەر ناوەڕۆکی کۆرس و پرۆگرامەکانی کۆمپانیای هواوی کرا، ئامانجی زانستی وۆرکشۆپ و پرۆرگرامەکانی کۆمپانیای هواوی بۆ بەشداربووان ڕوونکرایەوە.
لەکۆتاییدا ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان و بەشداربووان سوپاسی مامۆستایانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و سەنتەری هواوی زانکۆیان کرد بۆ پێشکەشکردنی ئەم وۆرکشۆپە زانستییە بۆ خوێنداران و فێرخوازانی پەیمانگاکەیان.