Back

ماستەرنامەیەك لە بواری ژمێریاری پەسەندكرا

ڕۆژی شەممە 2022/10/22 لەهۆڵی سمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەئامادەبوونی د.كامەران یەعقوب، سەرۆكی بەشی تەكنیكی ژمێریاری و كەسوكاری خوێندكار، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندكاری خوێندنی باڵا (ساوێن قادر مەحمود ) بەڕێوەچوو. ناونیشانی ماستەرنامەکە (پێوانەكردن و دەربڕینی سەرمایەی هزری وكاریگەری لەسەرشیكاری دارایی و ئەدای كۆمپانیای ئاسیاسێڵ ،لێكۆلێنەوەیەكی پراكتیكییە ،لەسەركۆمپانیای ئاسیاسێڵ بۆپەیوەندیەكان ) بوو، پاش (3.30)ی کاتژمێر گفتوگۆ، نامەكە وەرگیرا. لیژنەی گفتوگۆ پێكهاتبوون لە: 1.پ.د.غازی عبدولعزیز البیاتی/ كۆلێجی قەڵەمی زانكۆیی – سەرۆكی لیژنە. 2. پ.ی.د.ڤیان سلێمان حەمەسعید/ زانكۆی كۆیە – ئەندام. 3.پ.ی.د.بەصیرة مجید نجم/ زانكۆی سلێمانی – ئەندام . 4.پ.د.باسمة فالح جیجان النعیمی/ زانكۆی كۆیە – ئەندام و سەرپەشتیار .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile