وۆرک‌شۆپێک بۆ ژماره‌یه‌ك جوتیاری سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١٠/٢٠ کاتژمێر ۱۰:٠٠ی سەرلەبەیانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی /کۆلێجی تەکنیکی زانستەپڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە بەشی کارگێڕی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە بەشی ڕێنمایی کشتوکاڵی و له‌هۆڵی سیمیناره‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه، هەستا بەئه‌نجامدانی وۆرک‌شۆپێک بەناونیشانی ” what is the treatment you must do with agriculture waste) كهلەلایەن م. غازی عثمان احمد مامۆستای بەشی کارگێڕی پرۆژە کشتوکاڵیەکان بۆجوتیارانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێشكه‌شكرا.
هەروەها پێشکەشکردنی سیمینارێک بە ناونیشانی(how to product of crops ) له‌لایه‌ن خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی کارگێڕی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان بە ناوەکانی سۆران و ئاریا و هێشوو و به‌سه‌رپه‌رشتی د.سحر حسین حمەرەشید سەرۆک بەشی کارگێڕی پرۆژەکشتوکاڵیەکان.
ئەم ۆورکشۆپە سرووشتێکی فرەپسپۆڕی هەیەو نوێترین زانیارییه كشتوكاڵییه‌كان پێشكه‌ش به جوتیارانی سنوره‌كه كرا تا بتوانن باشترین به‌رهه‌م به‌ده‌ست بهێنن.