ماستهرنامهیهك لهبواری ژمێریاری پهسهندكرا
ڕۆژی پێنجشەممە 20/10/2022لەهۆڵی سمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكیەكانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی/چوارچرا،بەئامادەبونی پ.ی.د.حەكیم ،عوسمان راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی و پ.د.هێرش رەسوڵ یاریدەدەری راگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندكاری خوێندنی باڵا (ئەبوبەكرعوسمان محمد )بەڕێوەچوو بەناونیشانی (ڕێكخستنی زانیاری ژمێریاری ئەلیكترۆنی و ڕۆڵی لەهاوكاریكردنی بڕیارە گرنگەكان لێكۆڵینەوەیەكی بنكۆڵكاریەو پشتی بە بۆچوونی فەمانبەرانی پیشەیی و ئەكادیمیەكان بەستووە لەنەخۆشخانە تایەبەتییەكان و حكومییەكان لەپارێزگای سلێمانی)
. پاش زیاتر لە(3)كاتژمێرگفتوگۆی لیژنەكە نامەكە پهسهندكرا
لیژنەی گفتوگۆپێكهاتبوون له
پ .د.عوسمان عبدوالقادر حەمەئەمین پرۆفیسۆر زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەرۆكی لیژنە
پ.ی .د.رزگار عەبدوڵا صابر پروفیسۆری یاریدەدەر ، زانكۆی صلاحەدین ئەندام
پ.ی .د.ڤیان سلێمان حەمەسعید پرۆفیسۆری یاریدەدەر ، زانكۆی كۆیە ئەندام
پ.د.غازی عبدوالعزیز سلێمان پرۆفیسۆر كۆلێجی قەڵەمی زانكۆیی ئەندام و سەرپەرشتیار