له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، رۆژی چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان سه‌نته‌ری (CDC)ی زانكۆمان و (Work Well Project) به‌ڕێوه‌چوو، به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی دامه‌زراوه‌یی له نێوان هه‌ردوولادا.
كۆبوونه‌وه‌كه به ئامانجی سوود وه‌رگرتن بوو له توانا و به‌رنامه‌كانی راهێنانی خوێندكاران له رووی به‌شداریكردن له خوله‌كانی بواری ( زمان، ته‌كنۆلۆجیا، پڕۆژەی بچووك و به‌كارهێنانی هۆكاره ئه‌لیكترۆنیه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی توانا و كارامه‌یی خوێندكاران ).
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی پێدانی ده‌ره‌فه‌ته‌كانی خوێندن به خوێندكارانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، (Work Well Project) هاوكاری زانكۆ بكات و هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كاری زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هێزی مرۆیی و توانا كارگێڕییه‌كانی له پڕۆژه‌كه‌دا به‌شداربێت به‌مه‌به‌ستی هاوكاری خوێندكاران بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر و دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار.
شایه‌نی باسه (Work Well Project) پرۆگرامێکی تایبەتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (Preemptive Love)ە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی کارکردن و بەرەوپێشبردنی تواناکانی بەشداربووان لە ڕێگەی چەندین ڕاهێنانی تایبەت بە بوارەکانی زمان و IT و دیزاین و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار.
[learn_press_profile]
