بەڕێوەچوونی دوو سیمیناری زانستی لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ
لە درێژەی چالاکییەکانی لیـژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی زانستی لەسەرۆکایەتی زانکۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١٩/١٠/٢٠٢٢ دوو سیمیناری زانستی لە هۆڵی مامۆستا عوسمان لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆو بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەمامۆستایان بەڕێوەچوو.
سەرەتا پ.ی.د. محمود کریم احمد لە بەشی کارگێڕی ئەلیکترۆنی و پ.ی.د. انور رشید عبداللە لە بەشی زانستی خۆراک و کوالیتی کۆنتڕۆڵ لەسەر “کاریگەری دووری چاندن لە سەر گەشەی ڕوەکی و بەرهەمی شمڵی لە سلێمانی” بابەتێکی بەپێزیان پێشکەش کرد.
ئەم سمینیارە ئەنجامی توێژینەوەی زانستی ئەم دوو مامۆستایە لە پەیمانگای تەکنیکی بەکرەجۆ بووە کە دوابەدوای ئەوەی بە چەند شێوازێکی زانستی توێژینەوەیان لەسەر گەشەی ڕووەکی شمڵی کردووە، ئەنجامەکەیان لە چوارچێوەی سیمینارێکدا پێشکەش بە مامۆستایانی پەیمانگا کرد.
سیمیناری دووەمیش بابەتێکی زانستی بوو کە لەلایەن پ.ی.د.عبدول مستەفا حمەرەش لە بەشى كشتوكاڵى داپوشراو بەناونیشانی”دراسة التواجد الموسمي للحشرة القشرية الفنجانية ceroplastis rusci l على اشجار التين في شمال العراق” پێشکەش کرد.
ئەم سیمینارەش ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی لەلایەن مامۆستای ناوبراو لە هەرێمی کوردستان بووە لەسەر بەرهەمی هەنجیر و ئافەتەکانی لە شوێنە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان وەک ناوچەکانی ئەحمەدئاوا و تەق تەق. بەووتەی ئەوان ئەمە یەکەم توێژینەوەی زانستییە لەو بوارەدا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و توانیویەتی ئەنجامێکی باش پێشکەش بە جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکات.