بەشی زانستی تەکنیکی کارەبا گەشتێكی زانستی‌یان ئه‌نجاممدا
ببه‌مه‌به‌ستی دونیابینی و به‌پراكتیزه‌كردنی وانه تیۆرییه‌كان و زیادكردنی زانسته‌كان لای خوێندكاران و ئاشان بوون بە چۆنیەتی بەرهەمهێانی کارەبا و دابەشکردنی کارەبا و سوود وەرگرتن، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی تەکنیکی کارەبا له‌په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵی سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بە گەشتێکی زانستی سەردانی بەنداوی دوکانیان کرد.
د.هێرش ڕه‌سوڵ سه‌رپه‌رشتی تیمی خوێندكارانیان ده‌كردو له‌لایه‌ن پسپۆران و شاره‌زایانی به‌نداوی دوكانه‌وه ڕونكردنه‌وه‌و زانیاری پێویست درایه خوێندكاران.
لای خۆیانه‌وه خوێندكارانیش سوپاسی زانكۆ‌و ڕاگرایه‌تی په‌یمانگای ته‌كنیكی چه‌مچه‌ماڵیان كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گه‌شته زانستییه‌و ڕایانگه‌یاند ئه‌م گه‌شتانه هۆكارێكی به‌هێزه بۆ زیادكردنی تواناكانمان و تێگه‌یشتنمان له وانه‌كان به‌شێوازێكی باشتر.
شایانی باسە بەنداوی دوکان نزیکەی٦٠کم لە شاری سلێمانییەوە دورە، لە ساڵی ١٩٥٤دەست بەکارکردن کراو لە ساڵی ١٩٥٩تەواو بوو، بەنداوەکە لە لایەن کۆمپانیای دۆمیز بالوتی فەڕەنسییەوە ئەنجامدراوە بە سەرپەرشتی هەردوو کۆمپانیای بنی دیکن و کۆرلی ، وە تێچووی بەنداوەکە ١٤ملیۆن دیناری عێراقی ئەو سەردەمەی تێ چووە.
لە ساڵی ١٩٧٠ وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای تێدا دروست کراوە لەلایەن کۆمپانیای Hydro Powder Station ی ڕوسییەوە، کە توانای بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای هەیە بە بڕی ٤٠٠مێگاوات بەهۆی ٥ تۆڕباینەوە .
بەنداوەکە دوو جار سەرڕێژ بووە یەکەم جاریان لە ساڵی ١٩٨٨، وە پاش ٣١ ساڵ بۆ جاری دووەم ساڵی ٢٠١٩ سەرڕێژ بوو.