دوو سیمیناری زانستی له‌كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار پێشکەشکران
به‌ئامانجی پتەوکردن و پەرەپێدانانی زیاتر‌و بەرەوپێیشبردنی پرۆسەی خوێندن و به‌خشینی زانست و زانیاری نوێ، له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه زانستییه‌كان و به‌خشینی زانسته نوێیه‌كان به‌مامۆستایان، سیمینارەکانی یەکەی دڵنیایی جۆری/هۆبەی زانستی له‌كۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار سهربهزانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بەردەوامی هەیە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 بەئامادەبوونی پ.ی.د.چیا محمد حسن ڕاگری کۆلێجی ته‌كنیكی كه‌لار و ژمارەیەک لە سەرۆک بەش و مامۆستایان دوو سیمیناری زانستی پێشکەشکران لەلایەن هەریەکە لە :
١- پ.ی.د کوردستان حمید محمد به‌ناونیشانی (دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەکان).
٢-م.حسن محمد تۆفیق به‌ناونیشانی (پشکنینی پرسیاری تاقیکردنەوەکان).
له‌كۆتایی سیمیناره‌كاندا گفتوگۆی چڕ‌وپڕ له‌سه‌ر بابه‌ته پێشكه‌شكراوه‌كان كرا.