زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پشتیوانی له‌داوای ڕه‌وای خوێندكاران ده‌كات
له‌دوای جێبه‌جێكردنی ته‌واوی داواكاری و داخوازی خوێندكارانی ئازیز بۆ دابینكردنی پاڵپشتی دارایی(ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران) و سه‌رجه‌م پێداویستی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و تاقیگه‌و هۆڵه‌كانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 له سه‌رجه‌م زانكۆكاندا، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ ئه‌مساڵی خوێندنیش پشتیوانی داوای خوێندكاران ده‌كات.
له‌نوسراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كه وێنه‌یه‌كی بۆ سایتی زانكۆمان نێردراوه، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی كراوه‌و تیایدا جه‌خت له دابینكردنی پاڵپشتی دارایی كراوه‌ته‌وه.
پ.ی.د.هوشیار عبدالله عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ڕایگه‌یاند:
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی هه‌میشه له‌گه‌ڵ داوا ڕه‌واكانی خوێندكاران بوه‌و پارساڵ و ئه‌مساڵیش به نوسراوی فه‌رمی پشتیوانی له دابینكردنی پاڵپشتی دارایی (ده‌رماڵه)مان كردووه بۆ خوێندكاران چونكه ئێمه نزیكترین لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارین به كێشه‌و موعاناته‌كانی خوێندكارانه‌وه‌و ئه‌و ده‌رماڵه‌یه كه‌پێیان ده‌درێت به‌شێكی پێداویستییه‌كانیان پڕده‌كاته‌وه‌و فشاریش له‌سه‌ر خێزانه‌كانیان كه‌م ده‌بێته‌وه. به‌رده‌وام جه‌خت له نوسراوه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌و له‌هه‌وڵه‌كانمان ناوه‌ستین تا باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به خوێندكارانی ئازیز بكه‌ین.