Back

په‌یامی سه‌رۆكی زانكۆ له‌مانگی ئاداردا

خوێندكارانی خۆشه‌ویست

كه‌سوكاری خوێندكاران

مامۆستایان

فه‌رمانبه‌ران

سڵاوی زانست و خه‌باتتان لێبێت

یاده‌كانى مانگی ئادار، هه‌ر له‌ راپه‌رینی ئازادیی و سه‌ركه‌وتن و به‌رخۆدانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ نه‌ورۆزی گڕو جۆشدانه‌وه‌و به‌هارو نێرگز له‌هه‌موو لایه‌كتان پیرۆزبێت.

ئه‌م مانگه‌ مانگی كوردانه‌، مانگی هه‌مووانه‌، مانگی راماڵینی دوژمنانی خاك و نه‌ته‌وه‌که‌مان و دیكتاتۆره‌كانه‌، مانگی قبوڵنه‌كردنی تاكڕه‌وی ‌و حوكمی ئاگرو ئاسن و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری و نایه‌كسانییه‌، مانگی رامانه‌ له‌ رابردوو و سه‌ربه‌رزكردنه‌وه ‌و خۆئاماده‌كردنه‌ بۆ ئاینده‌، ئاینده‌یه‌ك كه‌ نه‌وه‌كانی رابردوومان، گیانی خۆیان بۆ به‌ختكرد و خوێنی خۆیان له‌پێناویدا رشت، ئه‌مرۆیان بۆ ئێمه‌ ده‌سته‌به‌ركرد، ئه‌و ئاینده‌یه‌ی كه‌ ئه‌وه‌تا رۆژانه‌ ئێمه‌ش خۆمانى بۆ سازده‌ده‌ین و ئێوه‌ش سه‌رمه‌شقین بۆ گه‌شاندنه‌وه‌و رووناككردنه‌وه‌و گه‌یشتن پێی.

له‌م په‌یامه‌مدا ده‌مه‌وێت بڵێم:

راسته‌ بارودۆخی سیاسی و ئابوورى و دارایی هه‌رێمه‌كه‌مان ناجێگیره‌، راسته‌ هه‌موومان گیرۆده‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌ین، راسته‌ بژێوی ژیانی هه‌موومان قورستره‌ له‌ جاران، به‌ڵام دڵنیاتان ئه‌كه‌مه‌وه‌ ئه‌ركه‌كانیشمان قورسترە، ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌هیدانمان بۆیان جێهێشتووین‌ و ئێمه‌ومانان ته‌واوى بكه‌ین ئه‌ركێكی گرانه‌ و شاندانه‌به‌ری ده‌وێت، خۆراگری ده‌وێت، له‌خۆبورده‌یی ده‌وێت، گیان فیدایی ‌و ماڵفیدایی ده‌وێت، بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌م با یاده‌كانى راپه‌رین و نه‌ورۆز و ئازادی كه‌ركوكی كوردان له‌ 21-3-1991 بكه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ درێژه‌دان به‌ ره‌وڕه‌وه‌ی زانست و فێربوون، بیكه‌ینه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی ئه‌و كات و ملنان به‌ره‌و هه‌رێمێكی پڕاوپر له‌ زانست.

دووباره‌ یاده‌كانى ئادارو نه‌ورۆزتان لێپیرۆزده‌كه‌م و ئومێده‌وارم ببێته‌ مایه‌ی یه‌كریزی و یه‌كده‌نگی نێوماڵی كوردان و سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشتر بردنی هه‌رێمه‌كه‌مان.

This shortcode LP Profile only use on the page Profile