دوو سیمیناری زانستی لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکییەکانی هەڵەبجە بەڕێوەچوون
لە درێژەی کاروچالاکییەکانی لیژنەی دڵنیایی جۆریی و زانستخوازی بەردەوام لە کۆلێجی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجەی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ۱۷ـ۱۰ــ٢٠٢٢ دوو سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون.
سیمیناری یەکەم لەلایەن پرۆفیسۆر.د.عادل موحان عدای الزبیدی پرۆفیسۆر لە بەشی تاقیگەی پزیشکی بەناونیشانی(Cichorium intybus Dwarf Chicory(Medicinal Plants) (گرنگی ڕووەکی پزیشکی)، هەروەها سیمیناری دووەم لەلایەن م.غازی عثمان مامۆستا لە بەشی کارگێڕی پرۆژە کشتوکاڵییەکان بەناونیشانیhow to do with agriculture waste ( چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پاشماوە کشتوکاڵییەکاندا) پێشکەشکرد.
ئەم سیمینارانە بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە مامۆستایان لە هۆڵی خوێندنی بینای کۆلێج بەرێوەچوون و تێیدا مامۆستایان بە بەشداریکردنیان سیمینارەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.