Back

سیمینارێکی زانستی بۆ خوێندکاران و مامۆستایان رێکخرا

ئەمڕۆ دووشەممە 17-10-2022 لە هۆڵی سیمیناری کەمپسی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەئامادەبوونی پ.ی.د عطاء شێخ کریم ڕاگری کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری و ( Yury Andrievskiy ) بەڕێوبەری بەشی HR ی کۆمپانیای گاز پرۆم, سیمینارێکی زانستی بەناونیشانی“Basic implementation methods and technologies during formation evaluation in Garmian block Sarqala oil fiel” پێشکەشکرا. سیمینارەکە لەلایەن کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای گازپرۆم رێکخرا بەمەبەستی بەخشینی زانست و زانیاری نوێ و بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندکارو لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری خوێندکاران و زانکۆ لە ڕووی زانستیەوە. لە سیمینارەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایان ئامادەبوون و بابەتی سیمینارەکە لەلایەن دکتۆر( ڕێباز حمە امین ) بەڕێوبەری جێلۆجی کۆمپانیا گازپرۆم پێشکەشکرا. لە کۆتایدا گفتوگۆیەکی چڕوپڕی زانستیانە لە نێوان ئامادەبووان و پێشکەشکاری سیمینارەکە ئەنجامدرا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile