Back

پرۆژه‌یه‌كی گرنگ بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی جێبه‌جێكرا

له‌چوارچێوه‌ی هاوكاری و پشتیوانییه‌ داراییه‌كانی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، پرۆژه‌ی لێدانی بیرێكی ئیرتیوازی بۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر جێبه‌جێ كرا. له‌درێژه‌ی ئه‌و خزمه‌ت و هاوكارییانه‌ی كه‌پێشكه‌ش به‌ زانكۆكان به‌گشتی و زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌هه‌موو كۆلێج و په‌یمانگاكانیه‌وه‌ كراوه‌ له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بیرێكی ئیرتیوازی ئاوی پاك به‌گوژمه‌ی زیاتر له‌ 50 ملیۆن دینار ته‌واوكراو له‌داهاتویه‌كی نزیكدا ئاوی بیره‌كه‌ ده‌به‌سرێته‌وه‌ به‌خه‌زانه‌كانی ئاو له‌ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆو په‌یمانگای زانستی كۆمپیوته‌ر. شایانی باسه‌ لێدانی بیره‌كه‌ تا ته‌واو بوونی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی خایاندووه‌و ته‌واوی بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ دابینكراوه‌. پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ سایتی زانكۆمان ووتی: جێگای خۆیه‌تی زۆر سوپاس و پێزانینی خۆمان و ئه‌نجومه‌نی زانكۆ ئاراسته‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و ئیداره‌ی گشتی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان بكه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارییه‌ مادییانه‌ی پێشكه‌ش به‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كردووه‌ به‌تایبه‌ت بۆ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی خوێندكاران كه‌ بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بیناكانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و كڕینی پێداویستی خه‌رج كردووه‌و گه‌یاندنی خزمه‌ته‌كانیش به‌رده‌وامییان هه‌یه‌  ‌، دابینكردنی بودجه‌یه‌كی تایبه‌‌تیش بۆ لێدانی بیرێكی ئیرتیوازی هه‌نگاوێكی گرنگ و پڕبایه‌خ بوو له‌م كات و ساته‌داو بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ پڕكردوینه‌ته‌وه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌یان لێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین و ده‌خوازین به‌رده‌وام بن له‌ پشتیوانییه‌كانیان له‌پێناو سه‌رخستنی پرۆسه‌ی خوێندن له‌ زانكۆكان و به‌تایبه‌ت له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی.  
This shortcode LP Profile only use on the page Profile