یه‌كه‌ی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرایه‌وه
له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا و به‌ئامانجی پاراستنی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ، یه‌كه‌ی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆ له چوارچرا كرایه‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16\10\2022 له رۆژی جیهانی بێهۆشكاری و به‌ئاماده‌بوونی د.به‌ختیار عوبێد شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران و محه‌مه‌د عه‌لی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی و هاوژین عوسمان لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەدروستی و راگرانی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆ و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، یه‌كه‌ی ته‌ندروستی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆ له چوارچرا كرایه‌وه، كه 24 كاتژمێر له خزمه‌تی خوێندكارانی زانكۆدا ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان.
یەکەی تەندروستی کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانكۆ بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بنیاتنراوه کە لەلایەن کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت، ئەمەش لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری خوێندکارانی کەمپەکە، کە بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر کراوە دەبێت و لەلایەن کەسانی پسپۆرەوە بەڕێوەدەبرێت، بۆ ئەوەی لەکاتی روودانی هەر رووداوێکی نەخوازراودا بتوانن چارەسەری پێویست بۆ هەر خوێندکارێک بکەن کە روویان تێدەکات.
له لێدوانێكدا محه‌مه‌د عه‌لی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند:
د.به‌ختیار عهبێد شه‌ریف به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆوه سوپاسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كرد کە هەمیشە هاوکاربوون بۆ هەر کارێکی زانستی و تەندروستی، وه تایبه‌ت به سایتی زانكۆمان رایگه‌یاند: