Back

لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی رۆژی جیهانی بێهۆشکاری بەرز راگیرا

رۆژی یەکشەممە (٢٠٢٢/١٠/١٦) لە هۆڵی سیمیناری کەمپی کۆلێجە تەکنیکییەکانی زانکۆ لە چوارچرا، بەبۆنەی رۆژی جیهانی بێهۆشکارییەوە، کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی سەر بە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، سیمپۆزیەمێکی زانستی بەناونیشانی (ئاشناکردنی بێهۆشکاران بە ئیتیک و تەکنەلۆجیا پێشکەوتووەکان)ی ئەنجامدا. سەرەتای مەراسیمەکەش بە دەقیقیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان هەریەک لە (پ.د.محمد بابەکر مینە- راگری کۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی) و (هاوژین عوسمان محمد-لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی) وتەی خۆیان پێشکەشکردو وێڕای پیرۆزبایی ئەو رۆژە لە مامۆستایان و خوێندکاران و کارمەندانی تەندروستی و بێهۆشکاران هیوایان خواست کە هەمووان پێکەوە دەست لە دەست بتوانن بە هەمامەنگی کاربکەن بۆ پێشخستنی رەوشی تەندروستی و خزمەتکردنی زیاتر بە بێهۆشکاران. لە سیمپۆزیۆمەکەدا کۆمەڵێک بابەتی بە پێزی زانستی و پەیوەست بە چۆنێتی کاری بێهۆشکاران لەلایەن کەسانی پسپۆری بوارەکە خرانەڕوو، پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتووگۆی زانستی دەربارەی تەوەرەکانی سیمپۆزیۆمەکە کرا. in
This shortcode LP Profile only use on the page Profile