توێژینەوەیەكی زانستی لەسەر سەوزە بڵاوكرایەوە
لە هەوڵێكی تری زانستی مامۆستایان و ئەكادیمیستانی كۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، هەریەك لە (د.عبداللە احمد حەمە، د.سەردار محمد وەلی، م.صەبیحە حەمە صالح) و چەند توێژەرێكی تری زانكۆمان، توێژینەوەیەكی زانستییان بەناونیشانی (The Contamonation rate of Raw Vegetable with Pathogenic Prorozoa in Sulaimani City, Kurdistan-Iraq) لە جۆرناڵێكی نێودەوڵەتی بە ناوی ( Journal of Entomological Research) بڵاوكردەوە كە ئیندێكسی سكۆپەس و كلاریڤەیی هەیە.
توێژینەوەكەش دەربارەی سەوزەی نەشۆراوەو كام جۆر سەوزە سەرچاوەی نەخۆشی مشەخۆرەكانی ریخۆڵەن، لە ئەنجامی توێژینەكەدا دەركەوتووە كە نەعنا یەكێكە لەو جۆرە سەوزانەی زۆرترین مشەخۆری زیندووی لەسەر بینراوە، بۆیە پاك شتنەوەی سەوزەوان هێڵی یەكەمی خۆپارێزیە لەو میكرۆبانەی كە رێڕەوی كۆئەندامی هەرس تووشی نەخۆشی و هەوكردن دەكەن.
بۆ زانینی زانیاری زیاتر لەسەر توێژینەوەكە سەردانی ئەم لینكە بكە: