سه‌رۆكی زانكۆ بڕیاریدا پرۆژه‌یه‌كی كشتوكاڵی له‌هه‌ڵه‌بجه ببوژێنرێته‌وه
له‌میانه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كەی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی زانستی (كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه) سه‌رۆكی زانكۆ بڕیاریدا ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری بۆ بوژاندنه‌وه‌و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كێلگه‌ی كشتوكاڵی تایبه‌ت به كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كان دروست بكات تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه كارئاسانی و ڕێكاره یاساییه‌كان ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 پ.ی.د.هوشیار عبدالله عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد‌و كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی زانكۆیان له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدا.
له كۆتا وێستگه‌ی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و شاندی یاوه‌ری، كێڵگه‌ی كشتوكاڵی تایبه‌ت به كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه.
د.كارزان عبدالله محمد ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه تایبه‌ت به سایتی زانكۆمان ووتی: ئه‌مڕۆ له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی پایته‌ختی ئاشتی، به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیمان له سه‌رۆك و یاریده‌درانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ كرد‌و یه‌كێك له‌كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن لای ئێمه ئه‌نجامدرا، كه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه گرنگیپیدانی زانكۆیه به شاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و دوو دامه‌زراوه زانستییه.
جێگای ئاماژه‌یه ئێمه له كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نی كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵین به ڕوبه‌ری 173 دۆنم كه له‌ساڵانی ڕابردوودا جۆره‌ها به‌رهه‌ممان لێ هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و داهاتێكی باشیشی بۆ حكومه‌ت هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و ڕێنمایی داراییه‌وه به‌جۆرێك ئیش و كاره‌كان له‌و كێڵگه كشتوكاڵییه‌دا په‌كی كه‌وتووه‌و خه‌ریكه ئه‌وه‌شی هه‌یه له‌ناوده‌چێت، بۆیه سه‌رۆكی زانكۆمان له‌پاش تێگه‌یشتنی له‌دۆخه‌كه بڕیاریدا ئه‌نجومه‌نێكی ڕاوێژكاری له كۆلیجه‌كه‌مان پێكبهێنێت كه ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی كاره‌كانی هه‌بێت و ده‌سه‌ڵات بگه‌ڕێته‌وه بۆ كۆلیجه‌كه كه به‌شی زۆری داهاتی ئه‌و كێلگه‌یه بۆ خزمه‌تگوزاری و پێشخستنی به‌رهه‌می كێڵگه‌كه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری تیادا ده‌كه‌ن خه‌رج بكرێته‌وه‌و هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكرێت بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رمایه گرنگه كه گرنگی بۆ ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌و به‌رهه‌می كشتوكاڵی و له‌هه‌مان كاتتدا داهاتێكیشه بۆ حكومه‌ت و زانكۆ‌و بۆ له‌ڕووی زانستیشه‌وه سوودی گه‌وره‌ی ده‌بێت بۆ خوێندكاران له‌وانه پراكتیكیه‌كاندا . له‌كۆتایی قسه‌كانیدا ڕاگری كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتیكییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه سوپاسی خۆی دوپاتكرده‌وه بۆ به‌ده‌مه‌وه هاتنی كێشه‌و گرفته‌كانی پرۆسه‌ی خوێندن له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌نگاونانی خێرا بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.