Back

ئەنجومەنی زانکۆ چەند پرسێکی زانستی و ئەکادیمیی تاوتۆکرد

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ٣ی ئەنجومەنی زانکۆ لە پەیمانگەی تەکنیکی هەڵەبجە ئەنجامدرا. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر کۆمەڵێک پرسی زانستی و ئەکادیمی کراو تاوتوێی چەند پڕۆژەیەکی بە ئەلیکترۆنی کردنی پۆرتاڵی خوێندکاران کرا، هەروەها ڕەزامەندی لەسەر بەخشینی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دبلۆمی تەکنیکی درا بە دەرچووانی قۆناغە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢، هەروەها ڕەزامەندی درا لەسەر ئەنجامدانی ئاهەنگی دەرچووانی ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ و لیژنەیەک بۆ ئامادەکاری ئەو بابەتە پێکهێنرا. هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی زانکۆدا جەختکرایەوە لەسەر ئەوەی پێویستە بۆ ساڵی ئایندە سەرجەم ئەو بەشانەی زانکۆمان کە تائێستا لە دەرەوەی پڕۆسێسی بۆڵۆنیاین خۆیان ئامادەبکەن بۆ جێبەجێکردنی بۆڵۆنیا.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile