زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تاقیگه‌یه‌كی زانستی مۆدێرنی كرده‌وه
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی تاقیگه‌ی زانستی ( Molecular – Microbiology Lab ) كرده‌وه كه سه‌ر به كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌یه و بەشێوەیەکی سەردەمیانە و مۆدێرن له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و وه‌زاره‌تی دارایی بنیاتنراوه.
له‌باره‌یه‌وه سه‌رۆكی زانكۆ ده‌ستخۆشی لێ‌كردن كه هه‌وڵه‌كانیان له خزمه‌تی خوێندكاردایه و رایگه‌یاند: هه‌ر پرۆژه‌و كارێك بۆ خزمه‌تی خوێندكار بێت ئێمه له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ درێغی ناكه‌ین، ئامانجیشمان خزمه‌ت گه‌یاندنه به خوێندكاران و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داهاتی زانكۆمان به یه‌كسانی خه‌رج ده‌كه‌ین به‌سه‌ر كۆلێج و په‌یمانگاكانی سه‌ر به زانكۆدا.
شایه‌نی باسه ئه‌م تاقیگه‌یه دوای دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێی زانکۆ بڕیاری دروستکردنی درا کە خزمه‌تێكی گه‌وره به وانه پراكتیكییه‌كانی كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و خوێندكار بۆ وانه پراكتییه‌كانی سوودێكی زۆری لێده‌بینیێت، وه له ئاینده‌دا وه‌كو ده‌رچوویه‌كی خاوه‌ن ئه‌زموون و پسپۆڕ له بواره‌كه‌ی خۆیدا كاری ده‌ستده‌كه‌وێت، كه ئه‌مه‌ش به‌شێكی دیكه‌یه له هه‌وڵه‌كانی زانكۆ بۆ نزیككردنه‌وه‌ی خوێندكار له بازاڕی كار.