سه‌رۆكی زانكۆ: هه‌ر پرۆژەیەک ببێتە مایەی پێشخستنی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێندکاران جێبەجێی ده‌کەین
به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له میكانیزمی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی خوێندن و به‌دواداچوون بۆ گرفت و پێداویستییه‌كان، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و په‌یمانگای ته‌كنیكی هەڵەبجەی به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 2022/10/12 پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌یاوه‌ری یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و خوێندكاران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و چالاكییه‌كان، سه‌ردانی كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و په‌یمانگای ته‌كنیكی هەڵەبجەی كرد‌و له‌لایه‌ن راگر و یاریده‌ده‌ری راگر و سه‌رۆك به‌شه‌كان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كۆلێج و په‌یمانگاكه‌وه پێشوازییان لێكرا.
لە سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا پ.ی.د.كارزان عه‌بدوڵا محه‌مه‌د راگری كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و په‌یمانگای ته‌كنیكی هەڵەبجە، پاش به‌خێرهاتن و خۆشحاڵی ده‌ربڕین به سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ، کورتەیەکی مێژوویی له‌سه‌ر كۆلێج و په‌یمانگاكه باسکرد كه به ئامانجی پێگەیاندنی كادری تەكنیكی پێشكەوتوو و پسپۆر و شارەزا بۆ خزمەتكردن لە دامەزراوەكانی حكومەت و كه‌رتی تایبه‌تدا دامه‌زراوه، هه‌روه‌ها سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد لەماوەی دەستبەکاربوونی تاوەکو ئێستا چەندین داواكاری و داخوازی راگرایه‌تی هەڵەبجەی جێبەجێکردووە بەتایبەتی پێداویستی بەشە ناوخۆییەکان کە ئەگەر ئەو هاوکارییانە نه‌بوونایه گرفتی گەورە بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکان دروست دەبوو.
پ.ی.د.هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە هەوڵەکانی راگرایه‌تی و سه‌رۆك به‌ش و به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆلێجی ته‌كنیكی زانسته پراكتییه‌كان و په‌یمانگای ته‌كنیكی هەڵەبجە کرد کە بەردەوام لە خەمی ئاستی زانستی و ئەکادیمی خوێندکاران و مامۆستایانی هەڵەبجە بوون، وتیشی: ئەوەی لە دەسەڵاتی ئێمەدابێت دەستکراوە دەبین بەتایبەتی دەمانەوێت گرنگی زیاتر بە کۆلێج و پەیمانگاکانی دەرەوەی پارێزگای سلێمانی بدەین.
سەرۆکی زانکۆ داوای له مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ كرد زیاتر دڵسۆزبن بۆ کارەکەیان و تەنها خەمیان بروانامە نەبێت و خوێندکاران وەکو کوڕ و کچی خۆی سەیربکه‌ن و مامەڵەیان لەگەڵدا بكه‌ن، وتیشی: ئێمە ئامادەین هەر پرۆژەیەک ببێتە مایەی پێشخستنی ئاستی زانستی مامۆستایان و خوێدنکاران جێبەجێی بکەین، هه‌روه‌ها سەرۆکی زانکۆ رایگه‌یاند: بەرنامەمان هەیە و کارمان بۆ ئەوەکردووە داهاتی زانکۆمان کە دەچێتە سندوقی داهاتی زانکۆمانەوە باشتر رێکبخەین و نەهێڵین بەهیچ جۆرێک بە هەدەردان لەو داهاتەدا هەبێت وه وابکەین داهاتی زانکۆ لەماوەی کەمی ئایندەدا پرۆژەی گەورە و خزمەتی جۆری بۆ خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆمان جێبەجێ بکەین.
هه‌روه‌ها داوای‌کرد راگر‌و یاریدەدەری راگر‌و سەرۆک بەشەکان و سەرجەم بەرپرسانی دیکەی ئیداری و کارگێڕی و مامۆستایان لە ئاستی بەرپرسیارێتیدابن و بەپێی ئه‌و دەسەڵاتانەی کە هەیانە کاروبارەکان رایی بکەن و کێشە و گرفتەکان لە شوێنی خۆیان چارەسەر بکەن بەزووترین کات، ئه‌گەر پێویستیشی کرد سەرۆکایەتی زانکۆ لە گرفتەکان ئاگاداربکەنەوە.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌یدا سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی كۆلێج و په‌یمانگای ته‌كنیكی هه‌ڵه‌بجه كۆبۆوه و گوێبستی داواكارییه‌كانیان بوو، پشتیوانی خۆی بۆ ته‌واوی خوێندكاران دووپاتكرده‌وه و رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی له توانای سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و داهاتی زانكۆدا بێت به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی خوێندكاران جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.