گەشتێكی زانستی بۆ خوێندکاران ئه‌نجامدرا
بە سەرپەرشتی ڕاگرایەتی کۆلێچی تەکنیکی زانستە پڕاکتیکیەکانی هەڵەبجە، بەمەستی وەرگرتنی زانیاری دەربارەی چۆنیەتی پەروەردەکردن و بەرهەمهێنان قارچک، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه بەرواری 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی کارگێری پڕۆژە کشتوکاڵیەکان بۆ وانەی پراکتیکی Agriculture Waste Mnanagment گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ کارگەی قارچکی پێنجوێن له‌قه‌زای پێنجوێن .
له‌گه‌شته‌كه‌دا خوێندكاران سەردانی چەند گێڵگەیەکی کشت‌وکاڵیان کرد‌و چۆنیەتی کۆکردنەوەی پاشماوە کشتوکاڵیەکان و دووبارە بەکارهێنانەوەیان بۆ بواری ئابوری و ژینگە دۆستی بۆ رونكرایه‌وه، وه پێدانی زانیاری لە سه‌ر چۆنیەتی دورکەوتنەوەو بەکار نەهێنانی نایلۆن لە کێڵگەکاندا .
خوێندكاران دڵخۆشبوون به ئه‌م جۆره گه‌شته زانستیانه‌و به‌هه‌نگاوێكی كاریگه‌ر دانا بۆ زیادكردنی ئاستی زانستی‌یان و بینینی ئه‌و وانانه‌ی كه ده‌یخوێنن به‌شێوه‌ی پراكتیكی.