وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندن پێشکەش بەئەرمینیا دەکات
ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى د.یوسف گۆران رایگەیاند: خەڵک و حکومەتى هەریمى کوردستان ئەخوازێ پەیوەندییەکانى لەگەڵ وڵاتى ئەرمینیا پتەوتر بکات و، بەتایبەت لە بوارى زانستى و کەلتورى, چونکە له ڕوی پاكتاوی نهژادی و بهرگرییهوه خاوەن مێژوییەکى هاوشێوهیهن. ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ئەمڕۆ سێ شەممە, ڕێکەوتى (٢٣/٢/٢٠١٦) لە میانەى پێشوازیکردنى لە کارین گریگۆریان باڵێۆزى ئەرمینیا لە عێراق هات. لە دیدارێکدا کە د.جوان جەلال شەریف بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى نێردراوان و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان ئامادەیبوو, گفتوگۆ لەبارەى چۆنیەتى پتەوکردنى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو لا کرا، بۆ ئەوەش باڵیوزى ئەرمینیا لە عێراق ڕایگەیاند: ساڵى ڕابردوو زیاتر لە (٢٨٠) خوێندکارى عێراق بۆ تەواوکردنى خوێندن بەتایبەت لە بوارى پزیشکى ڕویان لە زانکۆکانى ئەرمینیا کرد, هەروەک داواشیکرد هەرێمى کوردستان ژمارەیەک کورسى خوێندن وەک زەمالە لە بوارى زمانى کوردى پێشکەش بەئەرمینیا بکات. لە بەرامبەردا د.یوسف گۆران, دواى بەخێرهێنانى وەفدى میوان, ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر پێدانى ژمارەیەک کورسى خوێندن لە زانکۆکانى کوردستان بەخوێندکارانى ئەرمینیا بۆ ئەوەى بتوانن درێژە بەخوێندن بدەن, لەهەمان کاتدا ئامادەیى وەزارەتى پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی کردنەوەى بەشى زمانى کوردى لە زانکۆکانى ئەرمینیا هاریکارى باڵێوزخانەى ئەرمینیا و حکومەتى ئەرمینیا بکات تا له پاڵ زمانهكانی (فارسی، توركی، چینی) له زانكۆكانی ئهو وڵاته بخوێندرێ، ههروهك دهبێته ههنگاوێك بهئاڕاستهی زیاتر فراوانكردن و توندوتۆڵکردنى پەیوەندییەکان، ئەوەشى ڕاگەیاند: کە خەڵک و حکومەتى هەرێمى کوردستان ئارەزوو دەکات پەیوەندییەکانى لەگەڵ ئەرمینیا پتەو بکات, چونکە ژمارەیەکى زۆرى کورد لە ئەرمینیا دەژین، لەهەمان کاتدا لە کوردستان خەڵکیکى زۆرى ئەرمەنى دەژین, هەر ئەوەش وا دەکات پەیوەندییەکانمان زیاتر بەهێز بکەین، لهههمان كاتدا له ڕوی مێژوییهكی لهیهكهوه نزیكین و لهسهر دهستی یهك دوژمن پاكتاوی نهژادی كراوین و بهرگرییشمان له خاكهكهمان كردوه. http://www.mhe-krg.org/ku/node/2760