Back

مامۆستایەکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی توێژینەوەیەکی گرنگ بڵاودەکاتەوە

(د. پشتیوان نصرالدین شکور) مامۆستای کۆلێجی تەکنیکی ئەندازیاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە یەکێک لەجێرناڵە بەناوبانگەکانی جیهان بەناوی (International Journal of Concrete Structures and Materials) کە ڕانکی (Q1) وە هەژماردەکرێت بەیەکێک لە جێرناڵە پلە بەرزەکانی بواری شارستانی و بیناسازی، تویژینەوەیەکی ناوازەی لە بواری زیرەکی دەستکرد (AI) بڵاوکردەوە. ئەوەی شایەنی باسە ئەم بڵاوکراوەیە ئیمپاکت فاکتەری ٣.٦٧٣ هەیە وە سایت سکۆری ٥.٥ هەیە. ئەم توێژینەوە باس لە بەکارهێنانی لە هەندێک هاوکێشەکانی زیرەکی دەستکرد دەکات کە دەکرێت لە بواری پێوانەکردنی پەستانی کۆنکریت لە کاتی تێکردندا بۆناو قاڵبی کۆنکریتی بەکاربهێنرێت. ئەم توێژینەوەیە لەگەڵ کۆمەڵیک شارەزای بوارەکە بڵاوکراوەتەوە. بۆ بینینی توێژینەوەکە: https://ijcsm.springeropen.com/articles/10.1186/s40069-022-00554-
This shortcode LP Profile only use on the page Profile