لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان سیمینارێکی زانستی به‌ڕێوه‌چوو
لەدرێژەی کار و چالاکیەکانی په‌یمانگای ته‌كنیكی دوكان سه‌ربه زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە 4 ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 له‌هۆلی سیمیناره‌كانی په‌یمانگا، هۆبەی دڵنیایی جۆری پەیمانگای تەکنیکی دوکان بەهاوبەشی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانستی و دڵنیایی جۆری) لەسەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكاران، سیمینارێکی زانستی بەناونیشانی (Important Roles of Computer in Accounting ) لەلایەن (م محمد حسێن) ماستەر لە ئەندازیاری پڕۆگرامسازی و مامۆستا له په‌یمانگای ناوبراو پێشکەشکرا ، له كۆتایی سیمیناره‌كه‌دا خوێندكاران به سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان سیمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.