لە پەیمانگای ته‌كنیكی دوکان دوو سیمیناری زانستی بەڕێوەچوون
ئەمڕۆ یەکشەممە ۲ـ۱۰ـ۲۰۲۲ لە پەیمانگای تەکنیکی دوکان و به‌هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارایی له سه‌رۆكایه‌تی به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، دوو سیمیناری زانستی بە ئامادەبوونی مامۆستایان و خوێندکاران پێشكه‌شكرا.
سیمیناری یەکەم بەناونیشانی ( کاریگەری خزمه‌تگوزاری بانکی لە گەشەی ئابووریدا ) لەلایەن م.ی.محمد أحمد محمود پێشکەشکرا، هه‌روه‌ها سیمیناری دووەم لەژێر ناونیشانی ( المحاسبە المتوسگە رۆیە معاصرە ) لەلایەن م.ی.کاڤم كمال احمد پێشکەشکرا، له كۆتایی هه‌ردوو سیمیناره‌كه‌دا مامۆستایان و خوێندكاران به سه‌رنج و پرسیاره‌كانیان سیمیناره‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.