مامۆستایەكی زانكۆمان لە دۆكیومێنتێكی نەتەوەیەكگرتووەكاندا دهبێته راوێژكار
ئەكادیمیستانی زانكۆی پۆلیتهكنیكی سلێمانی وەك هەمیشە بە هەوڵە زانستییەكانیان بەشداردەبن لە هەر توێژینەوە و بابەتێكی زانستی كە خزمەت بە رەوشی تەندروستی و مرۆڤایەتی بكات، لەو چوارچێوهیهشدا (د.ئەحمەد محمد ئەمین) ئەكادیمیست و مامۆستای كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكی سەر بە زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بەشداریكردووە لە دانان و پێداچوونەوەی دۆكیومێنتێكی نەتەوەیەكگرتووەكان بەمەبەستی دۆكیومێنتكردنی پزیشكی بواری جەستەیی و دەروونی بۆ ئەو كەسانەی تووشی پێشێلكاری وەكو ئەشكەنجە و خراپ مامەڵە كردن بوونەتەوە.
ئەم دۆكیومێنتەش لەلایەن پزیشكان و پسپۆرانی بوارە جیاجیاكانی تەندروستی و یاسایی بواری مافی مرۆڤ دانراوە كە لە ژمارەیەكی بەرچاو لە زانكۆكانی جیهان كاردەكەن، دۆكیومێنتەكەش لەلایەن زۆرێك لە زانكۆكانی وڵاتان بەكاردەهێنرێت وەك سەرچاوەیەكی سەرەكی وانەی پزیشكی دادوەری.
بەناوی سهرۆكایهتی زانكۆ و راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكییەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاڕاستەی مامۆستای ناوبراو دەكەین بۆ ئەو هەوڵە زانستییەی، هیوادارین بەردەوام بن لە خزمەتكردنی زانستی تەندروستی لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان و عێراق.
بۆ بینینی زانیارییەكی دۆكیۆمێنتەكەش دەتوانن سەردانی ئەم لینكە بكەن.