Back

باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا پرۆگرامى خوێندكارانى سه‌ركرده‌ى (MEPI) رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست بۆ سالى 2016راده‌گه‌یه‌نێت

باڵیۆزخانه‌ى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا له‌ به‌غداد خۆشحاڵه‌ ڕایبگه‌یه‌نێ كه‌وا ئێستا ماوه‌ى پێشكه‌شكردن بۆپرۆگرامى ڕابه‌رانى دیموكراسى/ پرۆگرامى گه‌نجانى سه‌ركرده‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ ساڵى 2016 كراوه‌یه‌.پرۆگرامه‌كه‌ كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌وه‌ پاره‌دار ده‌كرێت و له‌لایه‌ن ڕێكخراوى ۆرلد لێرنینگه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت, هه‌ل بۆ ڕابه‌رانى تازه‌ پێگه‌یشتووى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و چالاكه‌وانانى دیموكراسى ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ى ماوه‌ى زیاتر له‌ سێ مانگ له‌ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ربه‌رن (ئه‌وانه‌ى ئاستى زمانى ئینگلیزیان به‌رزه‌) یان له‌ لوبنان( بۆ ئه‌وانه‌ى ئاستى زمانى عه‌ره‌بیان به‌رزه‌) بۆ ئه‌وه‌ى لێهاتوویی ئه‌كادیمیان به‌ره‌و پێش به‌رن و له‌هاوتاكانیانه‌وه‌ زیاتر فێربن و تۆڕبه‌ندیان له‌گه‌ڵدا دروست بكه‌ن.

به‌شى عه‌ره‌بى پرۆگرامه‌كه‌ له‌ لوبنان ده‌بێت له‌مانگى ته‌مموز بۆ تشرینى یه‌كه‌مى 2016 , وه‌ به‌شى ئینگلیزى پرۆگرامه‌كه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ مانگى ئه‌یلول تا كانوونى یه‌كه‌مى 2016. ئه‌وانه‌ى بۆ به‌شى ئینگلیزى پرۆگرامه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێردرێن ده‌برێن بۆ ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ى بۆ پێنج هه‌فته‌ى ئه‌كادیمى یه‌كه‌م له‌ زانكۆى ڤێرجینیا له‌ چارلۆتسڤیل به‌سه‌ربه‌رن, ئه‌وانه‌شى بۆ به‌شى عه‌ره‌بى پرۆگرامه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێردریّن ده‌بردرێن بۆ لوبنان بۆ ئه‌وه‌ى به‌شى ئه‌كادیمى پرۆگرامه‌كه‌ له‌ زانكۆى ئه‌مه‌ریكى له‌به‌یروت به‌سه‌ربه‌رن. به‌شداربووانى هه‌ردوو به‌شى پرۆگرامه‌كه‌ (ئینگلیزى و عه‌ره‌بى) دواتر له‌و ڕیكخراوانه‌دا بۆ ماوه‌ى نۆ هه‌فته‌ جێگه‌یان ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ هاوته‌ریبن له‌ گه‌ڵ حه‌زه‌ پرۆفێشناڵیه‌كانیان هه‌م له‌ واشینتۆن وه‌ هه‌م له‌ به‌یروت.

بۆ هاندانى به‌رده‌وامى پرۆژه‌كه‌و فراوانكردنى كاریگه‌ریه‌كانى دواتر به‌شداربووان پرۆگرامى به‌دواداچوون دروست و جێبه‌جێده‌كه‌ن له‌ كۆمه‌ڵگاكانیان. پلانى پرۆگرامه‌كانى به‌دواداچوون له‌ماوه‌ى پرۆگرامه‌كه‌یا داده‌نرێت و ئاماده‌ ده‌كرێت.

پێداویستیه‌كانى وه‌ك هۆتێل و گواستنه‌وه‌و ده‌رماڵه‌یه‌كیش بۆ خه‌رجى خواردن و ڕووداوى نه‌خوازراو دابین ده‌كرێت. پرۆگرامه‌كه‌ هه‌موو تێچوونه‌كانى گواسنته‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و ناوه‌كى په‌یوه‌ست به‌پرۆگرامه‌كه‌ له‌خۆده‌گرێت.

مه‌رجه‌ داواكراوه‌كان:

پرۆگرامه‌كه‌ بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ كراوه‌یه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 25 بۆ 40 ساڵى دایه‌و ئاستێكى باشى زمانى ئینگلییزى یان عه‌ره‌بى ده‌زانن. پێشكه‌شكاران هه‌روه‌ها ده‌بێت به‌لاى كه‌مه‌وه‌ پێنج ساڵ ته‌جروبه‌ى كارى پرۆفێشناڵیان هه‌بێت و هه‌روه‌ها تواناو پاپه‌ندیشیان هه‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌ى له‌ پرۆگرامه‌كه‌وه‌ فێرى ده‌بن بۆ په‌ره‌پێدان و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ سود به‌ڕێكخراوێك یان كۆمه‌ڵگایه‌ك یان سێكته‌رێك له‌وڵاته‌كه‌ى خۆیان بگه‌یه‌نێت.

پێشوازى له‌و پێشكه‌شكارانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ خاوه‌نى تواناى باشى په‌یوه‌ندى به‌ستن و هه‌ڵسوكه‌وتن و تواناى سه‌لمێنراوى ڕابه‌رایه‌تیان هه‌یه‌و ده‌توانن له‌ كه‌لتورى جیاوازا هه‌ڵبكه‌ن و پاپه‌ندیان بۆ پرۆگرامه‌كه‌و پرۆگرامى به‌دواداچوون هه‌یه‌. كاندیده‌كانمان له‌ كه‌سانى هه‌مه‌جۆر له‌ڕووى باكگراوندى سیاسى و ئیتنیكى ڕێكخراوه‌ییه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژێرین. هه‌روه‌ها ئامانجمانه‌ ته‌وازنى جێنده‌رى ڕابگرین. بۆ هه‌ڵبژاردنى كاندیده‌كان پشت به‌ چه‌ند پێوه‌رێكى ڕوون ده‌به‌ستین له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى داواكاریه‌كان وه‌ك:

پیشاندانى پابه‌ندیه‌كى به‌هێز بۆ بوون به‌ ڕابه‌رى گۆڕانكاریه‌كى ئه‌رێنى له‌كۆمه‌ڵگاكه‌تدا.

پیشاندانى لێبوورده‌یى و ویست بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌ماهه‌نگى كار له‌گه‌ڵ كه‌سانى ترله‌گروپه‌كه‌تدا بكه‌ى به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى جیاوازى له‌سه‌ر بنه‌ماى جێنده‌رو ئیتنیك و ئایین وبیرى سیاسى و بارى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى.

حه‌زكردن به‌به‌شداریكردن له‌پرۆگرامه‌كه‌و گواستنه‌وه‌و هاوبه‌شی پێكردنى ته‌جروبه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر.

پابه‌ندبوون به‌ جێبه‌جێكردنى پرۆگرامى به‌دواداچوون.

چۆنیه‌تى داواكارى پێشكه‌شكردن:

ئاره‌زوومه‌ندان ده‌توانن فۆڕمى تابیه‌ت به‌پڕۆگرامه‌كه‌ كه‌ له‌م لینكانه‌ى خواره‌وه‌ به‌رده‌سته‌ پڕبكه‌نه‌وه‌.

HERE (DOC 76 KB) or HERE (PDF 172 KB)

هه‌روه‌ها ده‌توانن فوڕمى ڕیفێرێنس له‌م لینكانه‌ى خواره‌وه‌ به‌ده‌ست بێنن.

HERE (DOC 60 KB) or HERE (PDF 144 KB)

دواكات بۆ داواكارى پێشكه‌شكردن نیوه‌شه‌وى ڕۆژى شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتى 5ى ئازارى 2016ه‌یه‌. بۆ پرسیار

په‌یوه‌ندى به‌م ئیمه‌یڵه‌وه‌ بكه‌ن

IRAQMEPI@state.gov

داواكارى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ ده‌ستكه‌وتى پرۆفێشناڵى هاوشێوه‌یان هه‌یه‌و پێشتر نه‌چوون بۆ ئه‌مه‌ریكا زیاتر له‌به‌رچاوده‌گیرێت.هانتان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى زوو داواكارى پێشكه‌ش بكه‌ن. تكایه‌ ئاگاداربن به‌هۆى زۆرى پێشكه‌شكارانه‌وه‌ ته‌نها په‌یوه‌ندى به‌وانه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ چانسى زۆر باشیان هه‌یه‌ بۆ پرۆگرامه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرێن.

Source from US Consulate General Erbil via email

This shortcode LP Profile only use on the page Profile