Back

ماستەرنامەیەك لەبواری میدیا پەسەندكرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی( 09/29/ 2022) لەهۆڵی سمیناری كەمپی كۆلێجە تەكنیكییەكانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەئامادەبونی پ.ی.د.حكیم عوسمان ڕاگری كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و سەرۆك بەشی تەكنیكی میدیاو لێپرسراوی هۆبەی زانستی و خوێندنی باڵای كۆلێجی تەكنیكی كارگێڕی، گفتوگۆی ماستەرنامەی خوێندكاری خوێندنی باڵا(ئۆڕاڵ ئەبوبەكرحسێن)بەڕێوەچوو، بەناونیشانی (ڕۆڵی پێگە ئەلیكترۆنییەكان لەپێكهێنانی هوشیاریی ڕۆشنبیریی خوێندكارانی زانكۆ لەهەرێمی كوردستان)کە ( توێژینەوەیەكی میدانییە) . پاش نزیكەی (4) کاتژمێر گفتوگۆ ، ماستەرنامەكە وەك خۆی پەسەندکرا. لیژنەی گفتوگۆ پێكهاتبوون لە: 1/ د.هێرش ڕەسوڵ موراد پرۆفیسۆر زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی سەرۆكی لیژنە. 2/ د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد پرۆفیسۆری یاریدەدەر زانكۆی سلێمانی ئەندام . 3/ د.ئەحمەد حمەغەریب عەبدوڵا پرۆفیسۆری یاریدەدەر زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەندام . 4/د.یەحیا عومەر فەتاح پرۆفیسۆری یاریدەدەر زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەندام و سەرپەرشتیار .
This shortcode LP Profile only use on the page Profile