زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پانێڵی (له‌پشت هه‌ر زانكۆیه‌كی پێشه‌نگ، خوێندكاری به‌توانا هه‌یه) سازكرد
بە دروشمی (خوێندکار بونیاتنەرە نەک روخێنەر) زانکۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی پانێڵێک رێکدەخات بۆ چه‌ند پسپۆرێكی ئه‌و بواره.
کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە (٢٠٢٢/٩/٢٩)لە هۆڵی پیرەمێردی سه‌رۆكایه‌تی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بەسەرپەرشتی راستەوخۆی (پ.ی.د.هوشیار عبداللە عزیز) سەرۆكی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له راگرانی كۆلێج و په‌یمانگاكان و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكاران کەنوێنەرایەتی گشت خوێندکارانیان دەکرد لەسەرجەم کۆلێج و پەیمانگاکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پانێڵێک بە ناونیشانی (له‌پشت هه‌ر زانكۆیه‌كی پێشه‌نگ، خوێندكاری به‌توانا هه‌یه) وه به‌دروشمی (خوێندکار بونیاتنەرە نەک روخێنەر) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
سه‌ره‌تای پانێڵ ساتێك وه‌ستان بوو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی ڕێگای ئازادی كوردستان.
دواتر له‌لایه‌ن (پ.ی.د.هوشیار عبدوڵا عزیز) سەرۆكی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ووتارێك پێشكه‌ش ئاماده‌بووانكرا و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به ئه‌نجامدانی وه‌ها كارێك له‌سه‌ره‌تاو ده‌ستپێكی ده‌وامی فه‌رمی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و تیشكیان خسته‌سه‌ر گرنگی پێدانی زانكۆ به خوێندكار و داهاتوویان، رایگه‌یاند له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی بروای ته‌واومان هه‌یه كه‌نابێت زانكۆكان ته‌نها كاریان پێدانی بڕوانامه‌بێت، به‌ڵكو كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین ده‌رچوانمان جگه‌له شاره‌زایی كرداری و پسپۆری ووردی بواری خۆیان كه‌سانێكبن له‌دوای ده‌رچونیان هه‌ڵگری ته‌واوی به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌فتارو گوفتاری شایسته‌بن له‌به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵگه.
سه‌رۆكی زانكۆ له‌درێژه‌ی ووتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌یدا به‌وه، له‌سه‌ر ئێمه‌یه ته‌واوی ژینگه‌ی خوێندن بۆ خوێندكاران فه‌راهه‌م بكه‌ین و به‌هه‌موو شێوازێكی یاسایی هاوكارو پشتیوانی داواكاری خوێندكارانمان بین چ له هۆڵه‌كانی خوێندن و تاقیگه‌كان و به‌شه‌ناوخۆییه‌كان… هتد.
له‌كۆتایی ووتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سوپاسی تایبه‌تی ئاراسته‌ی جه‌نابی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و سه‌رجه‌م ستافی وه‌زاره‌ت كرد بۆ خه‌مخۆری و دڵسۆزیان له‌به‌رامبه‌ر به خوێندن و خوێندكاران و داواكارییه‌كانیان. هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ستاف و به‌ڕێوه‌به‌رانی پانێڵه‌كه كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌موان خواست.
پاشان پانێڵسته‌كان بانگكرانه سه‌ر سته‌یج بۆ پێشكه‌شكردنی بابه‌ته‌كانیان كه پێكهاتبوون له‌م به‌ڕێزانه:
*(د.بەختیار عبید شەریف-یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران، چالێنجەکانی بەردەم ماف و داخوازی خوێنکاران)
*(م.سەرکەوت شەریف اسماعیل-بەڕێوەبەری تۆماری گشتی زانکۆی چەرمۆ، نەخویندەواری چەکی کوشندەی سیاسی)
*(پ.ی.د.بەختیار صديق رحیم-کۆلێجی یاسای زانکۆی سلێمانی، ماف و پابەندییەکانی خوێندکار لە یاسا بەرکارەکاندا)
*(ئاژێر کەریم-نوێنه‌ری گشتی خویندکاران، ئایا سیستمی ئێستای خوێندن بلیمەت بەرهەم دەهێنێت؟ پەیوەندی خوێندکارو مامۆستا، بەربەست و ئاڵنگارییەکان).