سه‌رۆكی زانكۆ پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی په‌یمانگایه‌ك بۆ ناوچه‌ی شارباژێڕ تاوتوێ ده‌كات
به‌ئامانجی ئاگاداربوون له ئاسته‌نگ و ئه‌و كێشانه‌ی هاتونه‌ته ڕێی كردنه‌وه‌ی به‌شه زانستییه‌كانی سه‌ربه‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له‌ناوچه‌ی شارباژێڕ ، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی سه‌ردانێكی مه‌یدانی ئه‌نجامداو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومی و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه كۆبویه‌وه .
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28 ی ئه‌یلولی 2022 پ.ی.د. هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به هاوڕێیه‌تی د.بخت‌یار عبید شه‌ریف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و د.كامل صابر سعید ڕاگری په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆ، له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیدا بینای ئه‌و دوو به‌شه زانستییه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه كه بڕیاربوو بۆ ئه‌مساڵی خوێندن خوێندكاران وه‌ربگرێت به‌ناوی (زانستی هەنگ و کارگێڕی پرۆژە کشتوکاڵییەکان) كه‌سه‌ربه په‌یمانگای ته‌كنیكی به‌كره‌جۆیه، هه‌ر له‌وێش له‌لایه‌ن شاهۆ عوسمان قائیمقامی قه‌زای شارباژێڕ‌و هیوا شه‌هید م.احمدی صه‌ناعه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ناوچه‌كه پێشوازیكران.
له‌پاش گه‌ڕان و پشكنین و كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌له دیوانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای شارباژێڕ به‌ڕێوه‌چوو، له‌سه‌ر چۆنێتی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی خوێندنی باڵا له‌ناوچه‌كه ، سه‌رۆكی زانكۆ ڕایگه‌یاند : به‌هه‌موو شێوازێك خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی ناوچه‌ی شارباژێڕ مافیان له‌سه‌رمانه‌و پێویسته به‌شایسته‌ترین ڕێگا خزمه‌ت بكرێن، ئێمه‌ش له‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌خۆشحاڵییه‌وه ده‌مانه‌وێت ئه‌و شانازییه به‌رخۆمان بخه‌ین و له‌ڕووی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی خوێندنی باڵا له‌ناوچه‌كه خزمه‌تێكی كه‌م به خوێندكاران و كه‌سوكاریان بكه‌ین له‌م ده‌ڤه‌ره، هەوڵدان بۆ کردنەوەی په‌یمانگایەکی سەربەخۆ لە شارباژێڕ کە لەگەڵ خواست و خەباتی خەڵکی ناوچەکەدا بێته‌وه‌و پێشخستن و بره‌ودان به كه‌رتی خوێندنی باڵا زۆر به‌گرنگ ده‌زانین به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ ژیان و بازاڕ‌و داهاتووی خوێندكارانی ناوچه‌كه بگونجێنین.
هه‌روه‌ها پ.ی.د. هوشیار عه‌بدوڵا عه‌زیز باسی له‌وه‌شكرد كه ئامانجمانه په‌یمانگایه‌كی ته‌كنیكی سه‌ربه‌خۆ بۆ ناوچه‌كه دابمه‌زرێنین كه‌هاوكاری و پشتیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی ناوچه‌كه‌و خه‌ڵكی ئازیزی شارباژێڕی پێویسته ، له‌قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانكۆ سوپاسی دام و ده‌زگا كارگێڕییه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید احمدی صناعه‌ی كرد كه هاوكارو پشتیوان بوون بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
له‌به‌رامبه‌ردا شاهۆ عوسمان قائیمقامی قه‌زای شارباژێڕ به‌ناوی خۆی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه سوپاسی خه‌مخۆری سه‌رۆكی زانكۆ‌و ستافی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی كرد بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانیان به‌ئاراسته‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی ته‌كنیكی خوێندنی باڵا له‌ناوچه‌كه، پشتیوانی خۆی و دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی قه‌زاكه‌ی دوپاتكرده‌وه بۆ هه‌ر شتێك پێویست بكات پشتیوان ده‌بن تا گه‌یشتن به ئامانج ، كردنه‌وه‌ی په‌یمانگایه‌كی ته‌كنیكی سه‌ربه‌خۆ به‌هه‌وڵێكی زۆر گونجاو نرخاند‌و ئاماده‌یی خۆیان دوپاتكرده‌وه بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك كه بتوانرێت ساڵی ئاینده كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.
بڕیاردرا له‌ئێستاوه كار بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی و دانانی پلان و دیاریكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بكرێت تا له‌كه‌مترین كاتتدا ڕێكاره یاساییه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی په‌یمانگای ته‌كنیكی شارباژێڕ سه‌ر به‌زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ته‌واو بكرێت.