Back

توێژینەوەی خوێندكارێكی ماستەری كۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی لە گۆڤارێكی ئاستبەرز بڵاوكرایەوە

لە هەوڵێكی تری زانستی خوێندكارانی خوێندنی باڵادا، توێژینەوەیەكی گرنگی زانستی لەلایەن خوێندكاری ماستەر (سەردار حسین علی) لە گۆڤارێكی نێودەوڵەتی بەناوی (Journal of Pharmaceutical Negative Results) بڵاوكرایەوە، كە گۆڤارەكە سەر بەدەزگای سكوپەسەو كلاریڤەیت و پەبمێدی جیهانییە. توێژینەوەكەش بەناونیشانی (Epidemiological study of certain enteric bacteria Isolated from Children with Acute Diarrhea in Sulaymania and Erbil Governarates/Iraq) لەلایەن (پ.د.محمد بابەكر مینە، د.تەیب احمد حەمەسوور) ئەكادیمیستانی كۆلێجی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە سەرپەرشتی كراوە. بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆو راگرایەتی كۆلێجی تەكنیكی تەندروستی و پزیشكییەوە دەستخۆشی و پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوێندكارانی ناوبراو دەكەین بۆ ئەو دەستكەوتە گەورەیە.
This shortcode LP Profile only use on the page Profile