زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕێككەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ زانكۆی بورسە ئۆرهان گازی توركیا واژو دەكات
لە میانی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتی توركیا (د. ئالان فەرەیدون عەلی/ سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی) لەگەڵ (زانكۆی بورسە ئۆرهان گازی) ئەو وڵاتە ڕێككەوتننامەیەكی لێكتێگەیشتنی واژو كرد، وەك دەستپێكی كاركردنیش پڕۆژەی یەك كورسی خوێندنی دكتۆرا لە بواری بازاڕگەری تەلارسازی بەشێوەی (سپلیت سایت) ئامادەكراوە و بۆ وەزارەتی خوێندنی حكومەتی باڵای هەرێمی كوردستان بەرزدەكرێتەوە.